لە قوتبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ مُنْكَرَاتِ الأَخْلاَقِ وَالأَعْمَالِ وَالأَهْوَاءِ». واتە: «خودایە؛ پەنات پێدەگرم لە هەموو ڕەوشت وکردەوە وئارەزوویەكی ناپەسەند وخراپ». (سەحیح - ڕاست) - (الترمذي) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

یەكێك لە نزاكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذ بِكَ:خودایە؛ پەنات پێدەگرم)؛ داوای داڵدە وبە هاناوە هاتن تەنها لە تۆ دەكەم نەك لە هیچ یەكێكی تر، (مِنْ مُنْكَرَاتِ:لە خراپەی)؛ ئەو شتانەی خودا وپێغەمبەرەكەی نەهیان لێكردووە، (الأَخْلاَقِ:ڕەوشتەكان)؛ وەكو حەسوودی وخۆبەگەورەزانین، (و)؛ خراپەی، (الأَعْمَالِ:كردەوەكان)؛ وەكو جوێن وتانەدان، (و)؛ لە هەموو (الأَهْوَاءِ:ئارەزووەكان)؛ كە نەفس ئارەزووی دەكات وپێچەوانەی شەریعەتە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • فەزڵ وپلەپایەی ئەم نزایە وسونەتە بخوێندرێت.
  • ئیماندار بەپەرۆشە لەسەر دوورکەوتنەوە لە ڕەوشتە ناشیرینەکان وکردەوە خراپەکان، وهۆشدارە سەبارەت بەوەی تووشی شوێنکەوتنی هەوا وئارەزوو وشەهوەتە فەوتێنەرەکان نەبێت.
  • دابەشبوونی ڕەوشتەکان وکردەوەکان وهەوا وئارەزووەکان بۆ باش -خێر- وخراپ -شەڕ-.