پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینبەرەكەیدا هۆشداریدا سەبارەت بە وازهێنان لە ئەنجامدانی نوێژی هەینی وئامادەنەبوونی بە بێ پۆزش، وبە هۆی كەمتەرخەمی وتەمەڵیەوە، سزای ئەم تاوانە ئەوەیە خوای گەورە مۆر لەسەر دڵیان دەدات ودایدەپۆشێت وبەربەستێك لەسەریان دادەنێت كە ڕێگرە لە شوێنكەوتنی هەق وڕاستی، پاشان لە بێ ئاگایان دەبن سەبارەت بە ڕێگاكانی خێر وچاكە، ودوور دەكەنەوە لە پەرستنەكان.