پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی کرد لەسەر جەنازەى پیاوێک لە مسوڵمانان، پاشان فەرمووی (ئەم واتایە دەگەیەنێت): خودایە، فڵانی کوڕی فڵان لە ژێر پاراستن وڕەحمەت وداوای لێخۆشبوونی تۆدایە، بۆیە بیپارێزە لە فیتنە وتاقیکردنەوەى ناو گۆڕ کاتێک فریشتەکان پرسیاری لێدەکەن، ولە سزای دۆزەخ ڕزگاری بکە، تۆ خاوەنی پەیمانیت وهەرگیز پەیمان ناشکێنیت وشایستەی سوپاس وحەمد کردنیت، وهەق وڕاستی ڕەها تەنها لای تۆیە وتۆ خاوەنیت، خودایە لێی خۆش بە وڕەحمی پێبکە، تۆ خاوەنی لێخۆشبوونی زۆریت لە گوناهەکان، وهەروەها خاوەنی ڕەحمەتی زۆریت بە قبوڵکردنی پەرستنەکان وچەندجارکردنی چاکە وپاداشتەکان.