پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو ونزای کرد بۆ شەهیدەکانى جەنگی ئوحود ئەمە پاش هەشت ساڵ لە تەواوبوونی جەنگەکە، پاشان چووە سەر مینبەرەکە وەکو ئەوە وابێت ماڵئاوایی بکات، وباسی ئەوەى کرد کە ئەو ئێستا حەوزی کەوسەر دەبینێت ولە پێش ئەوان لەسەر حەوزەکە دەبێت، وئەو شاهێدی لەسەر ئەوان دەدات، وباسی ئەوەى کرد کە ئومەتەکەى دەبنە خاوەنی کلیلی خەزێنەکانى سەر زەوی، وباسی ئەوەى کرد -صلى اللە علیە وسلم- کە ناترسێت لەوەى ئومەتەکەى تووشی شیرک بن، بەڵکو دەترسێت لەوەى کە دونیا لەسەر ئومەتەکەى فراوان دەبێت وکێبڕکێی لەسەر بکەن ویەکتر بکوژن؛ وئەمیش دەبێتە هۆی تیاچوونیان هەروەکو چۆن بووە هۆکاری تیاچوونی ئومەتانى پێشووتر. وعوقبە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ئەوە کۆتا جار بوو کە پێغەمبەری خودا بینی -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینبەر.