نەجاشی پاشای حەبەشە فەزڵی بەخشندە بوونی هەیە بەرامبەر ئەو هاوەڵانەى کۆچیان کرد بەرەو مەدینە، کە میوانداریانی کرد لەکاتێکدا قوڕەیش لە دژیان وەستانەوە، و بەهۆی نیەت چاکی وشوێنکەوتنی هەق ودووربوونی لە خۆبەگەورەزانینەوە؛ مسوڵمان بوو، ولە خاکەکەى خۆیدا کۆچی دوایی کرد، وپێغەمبەری نەبینی -صلى اللە علیە وسلم-، بەهۆی چاکەکاری بەرامبەر مسوڵمانان وبەرزی پلەی وبەهۆی ئەوەى لە خاکێک بوو کە نوێژی لەسەر نەکرا؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی بە هاوەڵان دا سەبارەت بە بە ڕۆژی مردنی، وهاوەڵانی برد بەرەو موسەڵا* ؛ ئەمیش وەکو بە گەورەدانانى پلەی نەجاشی، ودەرخستنی فەزڵی ومسوڵمان بوونی، وهەروەها وەکو پاداشتێک بەرامبەر چاکەکاری دەرهەق بە ئەو هاوەڵانەى کۆچیان کرد بەرەو حەبەشە، و بۆئەوەى ژمارەیەکی زۆرتر لە هاوەڵان کۆببنەوە ونوێژی لەسەر بکەن، بۆیە ڕیزەکانیانی ڕێکخست وچوار جار تەکبیرەی** کرد؛ ئەمیش وەکو شەفاعەتێک بۆی لە لای خواى گەورە -سبحانه وتعالى-. *(شوێنێکە بۆ ئەنجامدانى نوێژی جەژن ونوێژە بارانە ئەنجامدەدرێت لە خاکێکی چۆڵدا لە دەرەوەى مزگەوتەکان)، **(واتە: ووتی -الله أکبر-)