جابری کوڕی عبداللە -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی کرد لەسەر نەجاشی کە پێی دەووترێت: (صلاة الغائب:نوێژی مردووی ئامادەنەبوو)، وئەویش (جابر) لە نێو ئەوانەدا بوو کە نوێژی کرد بەڵام بیری نایەتەوە ئایا لە ڕیزی دووەم یان سێیەم بوو؟ ئەمە گومانێکە لە لایەن (جابرەوە) نەک لە لایەن گێڕەرەوەى فەرموودەکە.