پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر نوێژی لەسەر جەنازەیەک بکردایە دەیفەرموو (واتای ئەمە دەگەیەنێت): خودایە، لە هەموو زیندوو ومردوو؛ وبچووک وگەورە؛ نێر ومێ؛ ئامادەبوو وئامادە نەبوو: ی مسوڵمانان خۆش بە. خودایە، هەرکەسێک لە ئێمە ژیانی پێدەبەخشیت؛ بیژێنە -ژیانی پێببەخشە- لەسەر پەیڕەوکردن ودەستگرتن بە ڕێنمایی ویاساکانی شەریعەتی ئیسلامەوە، وهەرکەسێک لە ئێمە دەیمرێنیت؛ لەسەر ئیمان بیمرێنە، خودایە لە پاداشتی -ئارامگرتن لە جیابوونەوەى ئەو- بێبەشمان نەکەیت، ولە پاش ئەو تووشی فیتنەمان نەکەیت -گومڕامان نەکەیت-.