عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە لەسەر جلەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێک شوێنی پەڵەی ئاوی لەشگرانی دەمایەوە، جاری وا هەبوو کە تەڕ بوو بۆیە جلەکەى دەشۆرد، وئەویش بۆ نوێژ دەردەچوو وهێشتا جلەکە هەندێک تەڕی پێوە مابوو، وجاری وا هەبوو ئاوی لەشگرانی بە وشکی بەسەر جلەکەیەوە بوو بۆیە ئەویش دەیکڕاند بە دەستی بۆ ئەوەى شوێنەوارەکەى نەمێنێت وئەویش -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی بەو جلەوە دەکرد.