explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ماف وئەركە لەسەر هەموو مسوڵمانێكی باڵغ وئاقڵ ؛ یەك جار خۆی بشوات لەهەموو حەوت ڕۆژێكدا، لەم ڕۆژەدا سەر ولاشەی دەشوات بۆئەوەی پاك بێتەوە، وڕۆژی هەینی باشترین ڕۆژە بۆ خۆشۆردن ؛ بەپێی تێگەیشتن لەفەرموودەكان، وخۆشۆردن لەڕۆژی هەینی لەپێش ئەنجامدانی نوێژەكە ؛ سونەتێكە جەختی لەسەر كراوەتەوە، ئەگەرچیش لەڕۆژی پێنج شەمەدا خۆی شۆردبێت، وخۆشۆردن بۆ ڕۆژی هەینی واجب نییە بەپێی ئەم بەڵگەیە ؛ عائیشە -ڕەزای خوای لێبێـت- دەڵێت: (كان الناسُ مَهَنَةَ أنفسهم، وكانوا إذا راحوا إلى الجمعة راحوا في هيئتهم: فقيل لهم: لو اغتسلتم) [رواه البخاري] واتە: (خەڵكی ئیشیان دەكرد، وئەگەر بڕۆیشتنایە بۆ نوێژی هەینی ؛ لەسەر هەمان حاڵەت دەڕۆیشتن، پێیان ووترا: ئەگەر خۆتان بشۆردایە -باشتر بوو-)، ولەگێڕانەوەیەكدا: (بۆنیان دەهات) واتا بۆنی ئارەق ، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا پێیان ووترا: (ئەگەر خۆتان بشۆردایە -باشتر بوو-)، بۆیە ئەمە جێبەجێ دەبێت بەسەر خەڵكی تر ؛ ئەگەر هۆیەكی بەهێزتر هەبێت.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ڕەچاوکردن وگرنگیدانى ئاینی ئیسلام بە پاکوخاوێنی.
  • خۆشۆردن بۆ نوێژی جومعە سونەتە وجەختی لەسەر كراوە.
  • لێرەدا باسی سەر کراوە لەگەڵ لاشە هەرچەندە باسکردنی لاشە سەریش دەگرێتەوە؛ بەڵام بەجیا باسی سەر کراوە ئەمیش بۆ گرنگیدان پێی لەکاتى شۆردنی.
  • خۆشۆردن واجبە لەسەر كەسێك كە بۆنێكی ناخۆشی لێوە بێت وخەڵكی ئازار بدات.
  • جەخت كراوە لەسەر خۆشۆردن لەڕۆژی هەینی ؛ بەهۆی فەزڵ وپلەوپایەی ئەو ڕۆژە.