ئافرەتێک لە هۆزی جوهەینەوە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە سکی پڕ بوو بەهۆی زیناکردنەوە -ڕەزای خوای لێبێت-، وباسی ئەوەى کرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە تاوانێکی کردووە پێویستە سنووری شەرعی (حەدی) لەسەر جێبەجێ بکرێت؛ ودەبێت لەسەری جێبەجێی بکات، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی سەرپەرشتیارەکەى (وەلى ئەمرەکەى) کرد، وئامۆژگاری کرد بەوەى کە لەگەڵی چاکەکار بێت، وئەگەر منداڵی بوو بیهێنێت، وکاتێک منداڵی بوو؛ سەرپەرشتیارەکەى هێناى بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، بۆیە جلەکەى بە دەوردا پێچرایەوە بۆ ئەوەى لاشەی دەرنەکەوێت، وپاشان فەرمانى کرد بە بەرد ڕەجم کرا هەتاوەکو مرد، وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی لەسەر کرد ونزای بۆ کرد، وعومەر -ڕەزای خوای لێبێت- پێی ووت: ئەی پێغەمبەری خودا ئایا نوێژی لەسەر دەکەیت لە کاتێکدا ئەو زینای کردووە؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو کە ئەو ئافرەتە تەوبەیەکی گەورەی کردووە ئەگەر دابەشبکرێت بەسەر حەفتا کەس لە تاوانباران ئەوا بەشیان دەکات وسوودیان پێدەگەیەنێت، ئەو هات بۆ ئەوەى ملکەچی فەرمانى خوای گەورە بێت وڕزگاری بێت لە سزاکانى تاوانى زیناکردن لە پاش مردن، بۆیە ئایا لەم تەوبەیە باشتر وگەورەتر هەیە؟