پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سنووری شەرعی (حەددی) جێبەجێکرد لەسەر زیناکەرێک کە هاوسەرگیری نەکردبێت بە لێدانى سەد جەڵدە (شەلاق) ودوورخستنەوە لە شوێنی نیشتنەجێبوونی بۆ ماوەى یەک ساڵ، وئەبوبەکر وعومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت- هەمان شتیان ئەنجامدا، ئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى دوورخستەوە لە شوێنی نیشتەجێبوون -شارەکەى- (التغریب) بەشێکە لە سزادانى زیناکەر وتەواوکاریەتی، وهەڵنەوەشاوەتەوە (نەسخ نەکراوەتەوە)؛ چونکە لە پاش کۆچی دوایی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەر جێبەجێ دەکرا.