لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جارێکیان هاتم بە سواری گوێدرێژێکەوە کە تازە پێگەیشتبووم (باڵغ بووم)، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ خەڵکی دەکرد لە مینا وهیچ دیوارێک لە پێشی نەبوو، و لە پێشەوەى بەشێکی ڕیزەکە تێپەڕ بووم، ودابەزیم (لەسەر پشتی گوێدرێژەکە)، وگوێدرێژەم جێهێشت بۆ ئەوەى بلەوەڕێت، وچوومە نێو ڕیزەکەوە، وهیچ کەسێک ئینکاری لێم نەکرد لەسەر ئەم کردەوەیەم». صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

عبداللەی کوڕی عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ خەڵکی دەکرد لە مینا لە حەجی ماڵئاواییدا، ئەو بە سواری گوێدرێژێکەوە هات ولە پێشەوەى بەشی یەکێک لە ڕیزەکان تێپەڕ بوو، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی نوێژکردنەکەدا هیچ دیوارێک لە پێشی نەبوو، وبۆیە ئەویش دابەزی وگوێدرێژەکەى جێهێشت بۆ ئەوەى بلەوەڕێت، وچووە ڕیزی نوێژ خوێنانەوە. وهەروەها -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات لەو کاتەدا تازە پێگەیشتبوو، واتا لەو تەمەندا بوو کە ئەگەر کارێکی هەڵە بکات کە نوێژ لە نوێژخوێنەکان تێکبدات ئەوا دەبێت ئینکاری لێبکرێت، و لەگەڵ ئەمەشدا هیچ کەسێک ئینکاری لێنەکرد، نە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ونە هاوەڵانیش -ڕەزای خوایان لێبێت-.