یەزید کوڕی ئەسود دەیگیڕێتەوە کاتێک کوڕە منداڵێکی گەنج -غوڵامێک- بوو؛ نوێژی لەگەڵ پێغەمبەری خودا کرد -صلى اللە علیە وسلم-، کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژەکەی کرد؛ دوو پیاو بینی نوێژیان نەکردبوو لە گۆشەیەکی مزگەوتدا، فەرمانى کرد کە بانگ بکرێن بۆیە هێنران ودەلەرزان وتووشی شڵەژان هاتبوون (لە ترسدا)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی فەرموو: بۆچی نوێژتان نەکرد لەگەڵ ئێمەدا؟ ووتیان: لە ماڵەوە نوێژمان کرد، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: جارێکی تر ئاوا مەکەن، ئەگەر یەکێکتان لە ماڵەوە نوێژی فەرزی کرد پاشان گەیشتە ئیمام وبینی هێشتا نوێژ دەکات؛ با نوێژی لەگەڵدا ئەنجامبدات چونکە ئەم نوێژە بۆ ئەو سونەتە وپاداشتی زیاتر دەبێت.