ئوم وەرەقەی ئەنساڕی -ڕەزاى خواى لێبێت- هەموو قورئانی لەبەرکردبوو، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیکرد کە پێشنوێژی بکات بۆ خێزانەکەى (لە ئافرەتان) لە ماڵەوە لە هەر پێنج نوێژە فەرزەکەدا، بۆیە هەر لە ماڵەوە یەکێک لە ئافرەتان بانگی دەدا وقامەت دەکرا، وپێشنوێژی دەکرد بۆ ئافرەتان لە ماڵەوەیان، ولە گێڕانەوەیەکی (الدارقطني)دا: (وتؤم نِسَاءها) واتە: (پێشنوێژی دەکرد بۆ ئافرەتان)، ئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە نابێت ئافرەت پێشنوێژی بکات بۆ ڕەگەزی نێر بەڵکو تەنها پێشنوێژی دەکات بۆ ڕەگەزی مێ.