ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی کرد بۆ ئەنەس وهەتیوێک، وئەوان لە پشتی پێغەمبەرەوە بوون -صلى اللە علیە وسلم-، وهەروەها ئەنەس باسی ئەوە دەکات کە دایکی کە بە (ئوم سولەیم:دایکی سولەیم) بانگ دەکرێت -ڕەزاى خواى لێبێت- لە پشت ئەوانەوە نوێژی کرد، بۆیە ڕیزەکان بەم شێوەیە بوون: شوێنی ئیمام -پێشنوێژ-: لە پێشەوەى هەموویانەوە بوو. شوێنی منداڵەکان: لە ڕیزی دووەم لە پشتی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-. شوێنی ئافرەتەکە: لە پشتی منداڵەکانەوە لە ڕیزی سێیەم.