لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بینی هەندێک لە هاوەڵانی دوا دەکەون (لە وەستان لە ڕیزی یەکەمدا)؛ بۆیە فەرمووی: «بێنە پێشەوە ولێم نزیک ببنەوە، وبا ئەوانەى لە پاش ئێوە دێن؛ (لە پشتی:لە نزیکی) ڕیزی ئێوە بوەستن، بەردەوام کەسانێک دوا دەکەون هەتاوەکو خواى گەورەیش دوایان دەخات». صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە فەزڵی نزیکبوونەوە لە ئیمام -پێشنوێژ- ڕووندەکاتەوە، وهەروەها ئەو ڕیزانەى لە پاشەوەن دەبێت شوێنی ئەو ڕیزانە بکەن لە پێشەوەیانن ونزیکی ئیمامن، هەروەها پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەڕەشەى کردووە لە ئەوانەى بەردەوام دوا دەکەون ولە ڕیزەکانی پشتەوەن بەوەى دوور دەبن لە ڕەحمەتی خواى گەورە وفەزڵ وبەخشینی وپلەبەرزەکان وزانستی شەرعی وبەو شێوەیە.