پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بە ئاسانکاری دەکرد وبانگەشەی بۆ دەکرد بە وتە وکردەوە، ولە ئاسانکاری بریتیە لە پوختکردنەوەى نوێژەکان لەگەڵ پێدانی مافی پەرستن لە کامڵی وتەواوبوون، ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە لە پشتی هیچ ئیمامێک نوێژم نەکردووە کە نوێژەکەى هێندە پوخت وکامڵ وجوان بێت وەکو نوێژی پێشەوای مەزن پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، بە هیچ شێوەیەک نوێژخوێنەکان ناڕەحەت نەدەبوون بە شێوەیەک کە حەز بکەن ڕاستەوخۆ لە نوێژەکەیان دەربچن. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژەکەى بە کامڵی ئەنجامدەدا وکەموکورتی تێدا نەدەکرد؛ واجبەکان وسونەتەکانی نێو نوێژی دەپاراست، وئەمیش لە شوێنەوارى بەرەکەتی نوێژەکەى بوو.