لە سەعدی كوڕی عوبادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، دایكی سەعد وەفاتی كرد، چی خێركردنێك باشترینە؟ فەرمووی: «ئاو-ئاو بەخشین-»، دەڵێت: بیرێكی هەڵكەند، ووتی: ئەمە بۆ دایكی سەعد. حسن بمجموع طرقه - رواه أبو داود والنسائي وابن ماجه
explain-icon

شیکردنەوە

دایكی سەعدی كوڕی عوبادە وەفاتی كرد -ڕەزای خوای لێبێت-، بۆیە پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد سەبارەت بە باشترین جۆرەكانی خێركردن بۆئەوەی بۆ دایكی ئەنجام بدات؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: باشترین جۆرەكانی خێركردن بەخشینی ئاوە، بۆیە ئەویش بیرێكی لێدا وكردی بە خێر بۆ دایكی.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ئاماژە كردن بۆ ئەوەی ئاو بەخشین لە باشترین جۆرەكانی خێركردنە.
  • پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی سەعدی كرد بۆ خێر كردن بە بەخشینی ئاو ؛ چونكە سوودی گشتگیرترە لەڕوانگەی بابەتە ئاینی ودونیاییەكاندا، هەروەها بەهۆی بەتینی گەرما وپێویستی وكەمی ئاو.
  • بەڵگەیە لەسەر ئەوەی پاداشتی خێركردنەكان دەگات بە مردووەكان.
  • چاكەكاری سەعدی كوڕی عوبادە -ڕەزای خوای لێبێت- بەرامبەر دایكی -ڕەزای خوای لێبێت-.