پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنمونی دەکات سەبارەت بە دانایی لە دانانى ئیمام (پێشنوێژ) کە بۆ ئەوەیە کە نوێژخوێنان شوێنی بکەون لە ئەنجامدانى کردەوەکانى ناو نوێژدا، وپێچەوانەى ئەو نەبن لە هەر کردەوەیەک لە کردەوەکانى ناو نوێژ، پێویستە ئاگاداری کردەوەکانى ئیمام بن وشوێنی بکەون بە هەمان شێوە وبە هەمان ڕیزبەندی وەکو خۆی. بۆیە کاتێک ئیمام -تەکبیرەی ئیحرام دەکات- دەڵێت: (الله أکبر)، پێویستە نوێژخوێنانیش لە پاش ئەو تەکبیرەی ئیحرام ببەستن. کاتێک ئیمام رکوع دەبات پێویستە ئەوانیش ڕکوع ببەن. کاتێک ئیمام دەڵێت: (سمع الله لمن حمده) کە بیرتان دەخاتەوە کە خواى گەورە وەڵامی ئەو کەسانە دەداتەوە کە حەمد وسوپاسی ئەو دەکەن؛ ئەوا پێویستە ئێوە (نوێژخوێنان) سوپاس وحەمدی بکەن ئەمیش بە ووتنی: (ربنا لك الحمد) یان (ربنا ولك الحمد) یان (اللهم ربنا لك الحمد) هەموو ئەم شێوازی وتنانە لە سونەتدا هاتووە، وکاتێک ئیمام سوجدە دەبات ئەوا ئێوەش سوجدە ببەن، وئەگەر ئیمام بە دانیشتنەوە نوێژی کرد -بەهۆی نەتوانینەوە- ئەوا ئێوەش بە دانیشتنەوە نوێژ بکەن هەرچەندە ئێوە تواناتان هەبوو بە پێوە بوەستن.