explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە فریشتەکان هاوەڵی کۆمەڵێک نابن لە سەفەردا ئەگەر سەگ یان زەنگیان لەگەڵدا بێت، ئەم زەنگانە هەندێك جار بە ئاژەڵانەوە هەڵدەواسرێن وكاتێك ئاژەڵەكان دەجووڵێن ؛ دەنگیان هەیە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • نەهی کردن لە ڕاگرتنی سەگ وكردنی بەهاوڕێ، جگە لە سەگی ڕاو یان پاسەوانی نەبێت ؛ كە ڕاگرتنیان دروستە.
  • ئەو فریشتانەى لەو كۆمەڵە دوور دەکەونەوە؛ فریشتەى ڕەحمەتن، بەڵام ئەو فریشتانەى بەندەکان دەپارێزن وئەوانەى کردەوەکان دەنووسن لە هەموو کاتێکدا لەگەڵ مرۆڤدان ؛ لەكاتی نیشتەجێبوون وسەفەریان ولە هەموو حاڵەتێكدا.
  • نەهی كردن لەبەكارهێنانی زەنگ ؛ چونكە مۆسیقای -میزماری- شەیتانە، وخۆچواندنە بە گاوڕەكان لەبەكارهێنانیدا.
  • دەبێت مسوڵمان بەردەوام هەوڵبدات دوور بكەوێتەوە لەو شتانەی كە دەبنە هۆی دووركەوتنەوەی فریشتەكان لێی.