پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا وەسفی هاوەڵی بەڕێز سەعدی کوڕی موعازی کرد -ڕەزای خوای لێبێت- کە بەهۆی مردنی عەرش خواى میهرەبان جوڵا وهاتە لەرزین ئەمیش بەهۆی ئاسوودەیی بە هاتنی ڕۆحی بەرەو ئاسمان، ودەرگاکانى ئاسمانى بۆ کرایەوە بۆ دابەزینی ڕەحمەت ودابەزینی فریشتەکان بۆئەوەى ڕۆحی دەربهێنن وهاتنی بڕازێننەوە، چونکە ڕۆحی ئیمانداران لە بەهەشتدایە لە سەرووی ئاسمانى حەوتەم، ئامادەبوونی حەفتا هەزار فریشتە بۆ دەرهێنان وپێشوازیکردن لە ڕۆحی ئەم هاوەڵە بەڕێزە نیشانەى فەزڵ وڕێزلێگرتنی و بەمەزندانانێتی. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ ڕوونکردنەوەى فەزڵی سەعدی کوڕی موعاز وئەو پەلە مەزنەى لای خواى گەورە؛ بەڵام هەر تووشینی گوشاندنى گۆڕ بوو وپاشان ڕزگاری بوو، چونکە ئەم گوشاندنەى گۆڕ هیچ کەسێک ڕزگاری لێی نابێت وئەگەر کەسێک ڕزگاری بووایە لێی ئەوا سەعد دەبوو هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی.