پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە دونیا وئەوەى تێیدایە تەنها شتێکە بۆ خۆشی و سوود وچێژ وەرگرتن لەماوەیەکی دیاریکراودا پاشان نامێنێت، وباشترین چێژ وخۆشی دونیا بریتیە لە ئافرەتی چاک، ئەگەر مێردەکەى سەیری بکات ؛ ئاسوودە دەبێت، وئەگەر فەرمانى پێبکات ؛ گوێڕایەڵی دەکات، وئەگەر لەماڵ نەبێت ؛ لە نەفس وسامانەکەى دەیپارێزێت وخیانەتی لێناکات.