لە ئەبی بەکرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «خەڵکانێک ئافرەت بکەن بە فەرمانڕەوا لەسەر کاروباریان هەرگیز سەرکەوتوو نابن». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕوونی کردەوە کە هیچ گەلێک ناگەن بە ئەو ئامانجەی كە هەوڵی بۆ دەدەن و سەرناكەون؛ ئەگەر ئافرەتێك بکەن بە سەرکردەی خۆیان لە بوارەکانی دادوەری یان فەرمانڕەوایی گشتی یان وەزارەتیدا.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • پۆستی فەرمانڕەوایەتی و دادوەری لە نێوان خەڵکیدا نابێت بدرێت بە ئافرەتان، و هاوشێوەی ئەم جۆرانە لە پۆست و بەرپرسیارێتییە گشتییەکان، بەڵام بۆ کاروباری تایبەت وەک سەرپەرشتی کردنی وەقفێک یان هەتیوان یان بەڕێوەبردنی قوتابخانەیەک و شتی لەو جۆرە، دروستە و ئاساییە.
  • ڕوونکردنەوەى كەموكورتی ولاوازی ئافرەت لە تێگەیشتن ودرک کردن وئەقڵیدا، ونابێت هاوبەشی پیاوان بێت لە فەرمانڕەوا وبەڕێوەبردنە گشتیەکان، وئەگەر بکرێتە دەسەڵاتدار لە پلەى باڵا ئەمە دەبێتە هۆی سەرنەکەوتن وشکست.
  • الله ئافرەتی دروست کردووە، و سروشتێکی پێ بەخشیووە کە جیاوازە لە سروشتی پیاو، بۆیە هەندێک کار هەن کە گونجاو نیە ئافرەت ئەنجامیان بدات؛ بە لەبەرچاوگرتنی سروشتە تایبەتەکەی، و بە هەمان شێوە هەندێک کاریش هەن کە گونجاو نیە پیاو ئەنجامیان بدات؛ بە لەبەرچاوگرتنی سروشتە تایبەتەکەی.
  • سەركەوتنی نكۆڵیلێكراو: بریتییە لەو سەرکەوتنەی كە لە زمانی شەریعەتدا باسکراوە، کە بەدەستهێنانی خێری دونیا و دواڕۆژە، گەشەسەندنی دەسەڵات و موڵک مانای ئەوە نییە کە خوای گەورە لە ئەو گەلە ڕازییە، هەرکەسێک گوێڕایەڵی الله نەبێت؛ ئەوا لە سەرکەوتووان نییە، تەنانەت ئەگەرچیش لە ڕواڵەتی کاروباری دونیایدا لە باشترین حاڵدا بێت.
  • ئەم فەرموودەیە بەكەمدانان و سووکایەتی تێدا نییە بە ئافرەت، بەڵکو ئاڕاستەکردنی توانا و لێهاتووییەتی بە شێوەیەکی دروست و گونجاو بۆ ئافرەت.