لە عائيشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: خانەوادەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- لە یەک ڕۆژدا دوو ژەمیان نەدەخوارد، ئەگەر بیشیانخواردایە؛ یەکێکیان خورما بوو. (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

دایكی ئیمانداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە بۆمان كە خانەوادەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو ژەم خواردنیان لە یەك ڕۆژدا نەخواردووە؛ ئەگەر بیشیان خواردایە ئەوا ژەمێكیان بریتی بوو لە خورما.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ئاماژەیە بۆ سادەیی و خاكێتی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- و خانەوادەکەی، کە ڕەنگە لە ڕۆژێکدا تەنها یەک ژەم خواردنیان دەست کەوتبێت.
  • خورما لە هەر خواردنێكی تر زۆرتر بوو لەلایان، و بەدەستهێنانیشی ئاسانتر بوو.
  • فەزڵ و گەورەیی زوهد و قایل بوون بە بژێوی کەم، و ئەمە لە ڕەوشتی پێغەمبەرانە، و ڕێبازی سەروەری پێغەمبەرانە.
  • خواردنی دوو ژەم لە ڕۆژێکدا یەکێکە لەو کارە ڕێگەپێدراوانەی کە دروستە، و یەکێکە لە دابونەریتە ناسراوەکانی عەرەب، کە لە ڕۆژێکدا دوو ژەمیان دەخوارد، ژەمی نیوەڕۆ و ژەمی ئێوارە.