لە ئەبی موسای ئەشعەرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «برسی تێر بکەن، وسەردانی نەخۆش بکەن، ودیل ئازاد بکەن». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕوونیدەكاتەوە کە لە مافەکانی موسڵمان بەسەر برای موسڵمانی ئەوەیە ئەگەر برسی بوو تێری بکات، و نەخۆش بوو سەردانی بكات، و دیل بوو ئازادی بكات.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • هاندان وئامۆژگاری بۆ هاوكاری لە نێوان مسوڵماناندا.
  • هاندان بۆ تێر كردن وخواردن بەخشین بە برسی كە پێویستی بە خواردنە، چونکە ئەم جۆرە كەسە فەرمان کراوە بە تێرکردنی.
  • ڕەوایەتی سەردانیکردنی نەخۆش؛ بۆ دڵدانەوەی، و نزا کردن بۆی، و بەدەستهێنانی پاداشت، و شتی تریش.
  • بەپەرۆشی لەسەر ئازادکردنی دیل ئەگەر کافران بەدیلیان گرت، ئەمەیش یان بە پێدانی پارە لە بەرامبەر ڕزگارکردنی، یان بە ئاڵوگۆڕکردنی لەگەڵ دیلێکی کافران، واتە: بە شێوەی ئاڵوگۆڕ.