لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا پێتان بڵێم کێ قەدەغە دەکرێت لەسەر دۆزەخ؟ وکێ دۆزەخی لەسەر قەدەغە دەکرێت؟ قەدەغە دەکرێت لەسەر هەموو کەسێکی نزیک ونەرم ونیان وئاسان ». صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

ئایا هەواڵتان پێبدەم بەو کەسەی کە حەرام دەکرێت لە چوونە دۆزەخی ودۆزەخیش بۆ ئەو قەدەغە دەکرێت کە تێیدا سزا بدرێت وناچێتە ناو دۆزەخەوە بە هیچ شێوەیەک، هەرکەسێک نزیک بێت لە خەڵک وشوێنی دانیشتنیان ونەرم ونیان بێت بەرامبەریان بە گوێرەی توانا، وهەر کەسێک لەسەرخۆ بێت بەرامبەریان ولێبووردە بێت لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکیدا.