explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردووەتەوە کە دەستی دز دەبڕدرێت بە دزینی چارەكە دینارێک لە ئاڵتون، وبەهەمان شێوە بە دزینی زیاتر لە و ڕێژەیە، وە بە دزینی هەرشتێک کە نرخەکەی بگاتە نرخی ١.٠٦ گرام لە ئاڵتون.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • دزیکردن لە تاوانە گەورەکانه.
  • الله سزای تاوانی دزی کردنی دیاری کردووە، ئەویش بریتییە لە دەست بڕینی؛ هەروەک الله دەفەرموێت: {والسارق والسارقة فاقطعوا أيديهما} [المائدة: 38]، واتە: {دزی پیاو وئافرەت هەردووکیان دەستیان ببڕن}، وە مەرجەكانی ئەم دەست بڕینە لە سوننەتدا ڕوون کراوەتەوە.
  • مەبەست لە دەست لەم فەرموودەیەدا بریتیە لە بڕینەوەی دەست (لەپ بە پەنجەكانەوە) هەتاوەكو جومگەی قۆڵ -هەتا مەچەك-.
  • لە حیکمەتی دەست بڕینی دز، پارێزگاری کردنە لە سامانی خەڵکی، وە ترساندنی دەستدرێژكارانە لە ئەنجامدانی ئەو کارە قێزەونە.
  • دینارێک واتا یەک میسقال لە ئاڵتون، کە ڕێژەی (٤.٢٥ گرام)ی عەیارە ٢٤ دەکات؛ کەواتە چارەكێك دینار هاوتایە بە گرام وشتێک لە ئاڵتونی عەیارە ٢٤ .