لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گەورەیی تاوانى ئەو کەسە ڕووندەکاتەوە کە سوێندی درۆ دەخوات لەسەر مینبەرەکەى کە لە نێو مزگەوتەکەیدایە، ئەگەرچیش ئەم سوێند خواردنە درۆیە لەسەر شتێکی کەم بێت، چونکە ئەمە شوێنێکە ئاماژەیە بۆ ڕێزگرتن و بەمەزندانانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وشوێنی بیرهێنانەوەى ئەو شتانەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو لەسەر ئەم مینبەرە، ئەو کەسەی سوێند بە درۆوە دەخوات لەم شوێنە بە پێچەوانەى ئەم وەسفانە هەڵسوکەوتی کردووە، بۆیە شایستەی ئەم هەڕەشەیە، وسوێندی درۆ هۆکارە بۆ سزا وتوڕەیی خواى گەورە بەڵام ئەگەر لە شوێنێکی ڕێزداردا بێت وەکو سەر ئەم مینبەرە بێگومان تاوانێکی گەورەترە.