پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەنگی گفتوگۆ وناکۆکی بیست لە پێش دەرگای ماڵەکەیدا، بۆیە دەرچوو بۆ لایان بۆ ئەوەى حوکم وبڕیاریان بۆ بدات، وفەرمووی: من تەنها مرۆڤێکم وەکو ئێوە، غەیب وشاراوەکان نازانم، وناتوانم هەواڵ بدەم سەبارەت بە نهێنی بابەتەکان بۆ ئەوەى ڕاستگۆ ودرۆزن بناسم، بەڵکو ئەوانەى ناکۆکیان هەیە دێن بۆ لام بۆ ئەوەى حوکم وبڕیاریان بۆ بدەم، وبڕیارەکەى من پەیوەستە بەوەى کە دەیبیستم لە بەڵگەکان وسوێندخواردنەکانى هەردوو لای ناکۆک، لەوەیە هەندێکتان ڕەاونبێژتر وقسەزانتر بێـت لە ئەوانى تر؛ بۆیە منیش پێم وایە کە ڕاست دەکات ولەسەر هەقە، بۆیە حوکم وبڕیاری بۆ دەدەم، ئەگەرچیش هەق -لە ڕاستیدا- لەگەڵ ئەوى تریان بێت، بۆیە بزانن کە حوکم وبڕیاری من لەسەر ڕووی ئاشکرای بابەتەکانە نەک ڕووی نهێنی، وئەم حوکمەی من حەرام حەڵاڵ ناکات؛ وبۆیە ئەگەرحوکمم بۆ هەرکەسێک دا کە لە بەرژەوەندی ئەو بوو ومافێکی یەکێکی تربوو وخۆیشی بزانێت کە ئەمە ناهەقییە وخواردنی مافى بەرامبەرە؛ ئەوا من لێرەدا پارچەیەک لە ئاگری دۆزەخم پێی داوە، بۆیە با هەڵیبگرێت لە ئەستۆی خۆی، یان وازی لێبهێنێت، وسەرەنجامى لێپرسینەوە بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، وخواى گەورە سزای ستەمکاران دەدات ئەگەرچیش سزاکە هەندێک جار دوابکەوێت.