ئەم فەرموودەیە حوکم لەسەر ئەو کەسە ڕووندەکاتەوە کە ئیماندارێکی بە ئەنقەست کوشتووە، بڕیار لەسەر بکوژەکە دەدرێت بە دەست کەسە نزیکەکانى کوژراوەکە (میراتگرەکانى) وبژاردە لە لای ئەوانە، ئەگەر ویستیان تۆڵە دەسێننەوە و(قصاص) جێبەجێ دەکرێت بۆیە فەرمانڕەوا دەیکوژێت وسزاکەى لە ڕەگەزی کردەوەکەیەتی، یان ڕازی دەبن بە دیە وەرگرتن بەو شێوەیەى لە فەرموودەکە باسکراوە، ئەمیش (دیە) بریتیە لە سی حیقە*، وسی جەزعە**، وسی وشتری سکپڕ کە بێچووی لە سکدا بێت، هەروەکو لە فەرموودەکەدا هاتووە کەسە نزیکەکانى کوژراوەکە -میراتگرەکانى- بۆیان هەیە زیاد لەوەى باسکراوە وەربگرن بەو شێوەیەی هەردوو لایان لەسەری ڕێککەوتوون، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیکردەوە کە دیە -لەسەر کوشتنی بە ئەنقەست- دەبێت یەکجار قورس وزۆر وگرانبەها بێت چونکە بە ئەنقەست ئەم تاوانە گەورەیە کراوە، ومەبەستی کوشتن بووە. *(حیقە: وشترێکە هێشتا نەچووبێتە نێو ساڵی چوارەمی تەمەنی)، **(جەزعە: وشترێکە هێشتا نەچووبێتە نێو ساڵی پێنجەمی تەمەنی)