ئەگەر گەورەیەک تۆمەت بداتە پاڵ خزمەتکارەکەى (بەندەکەى)؛ ئەوا لە دونیادا سنووری شەرعی (حەددی) لەسەر جێبەجێ ناکرێت چونکە حەددی شەرعی هۆکاری لێخۆشبوونە لە ئەو کەسەی کە سنوورەکەى لەسەر جێبەجێ دەکرێت، لەبەرئەوەى لە قیامەتدا سزا دەدرێت بۆیە لە دونیادا سنووری شەرعی لەسەر جێبەجێ ناکرێت، وجێبەجێ نەکردنی سنووری شەرعی لەسەری لە دونیادا یەکدەنگی زانایانی لەسەرە، وحەدد جێبەجێ ناکرێت لەسەر گەورەکەى چونکە زۆر جار بەهۆی دڵنیایی وزۆرینەى گومانەوە تۆمەت هەڵدەواسێت بۆ خزمەتکارەکەى (بەندەکەى)، وبەم تۆمەت هەڵواسینە نرخەکەى دادەبەزێت وئەمیش زیانە بۆ سەر گەورەکەى (خاوەنەکەى). وئەم فەرموودەیە گشتگیری ئەم ئایەتە تایبەت دەکات، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَٱلَّذِينَ يَرْمُونَ ٱلْمُحْصَنَـٰتِ ثُمَّ لَمْ يَأْتُوا۟ بِأَرْبَعَةِ شُهَدَآءَ فَٱجْلِدُوهُمْ ثَمَـٰنِينَ جَلْدَةً} [النور: 4] واتە:{وە ئەوانەی کە بوھتانی (زینا) دەخەنە پاڵ ئافرەتانی داوێن پاک لە پاشان چوار شاهێد ناھێنن (لەسەر ڕاستی بوھتانەکەیان) ئەوە ھەشتا دار (شەلاق:جەڵد)یان لێ بدەن}.