شيكردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ویستی نەهی بکات لە غیلە کردن ئەمیش بریتیە لەوەى پیاو جیماع لەگەڵ خێزانەکەیدا بکات ئەگەر خێزانەکەى لە حاڵەتی شیرپێدان یان سکپڕ بێت: ولە نێو عەرەبدا ئەوە بڵاو بوو کە ئەمە زیان بە منداڵەکە دەگەیەنێت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ویستنی نەهی کردن گەڕایەوە کاتێک سەیری کرد ودڵنیا بووە لەوەى کۆمەڵێک لە خەڵک لە فارس وڕۆمەکان (منداڵەکانیان) تووشی زیان نابن بەهۆی ئەمەوە، پاشان پرسیاریان لێیکرد سەبارەت بە (عەزل:الْعَزْلِ*)؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- ئەم کارەی چوواند بە کاری خەڵکی سەردەمی جاهیلیەت (پێش ئیسلام)، کە کچەکانیان بە زیندووێتی لە چاڵدەنا، وجیاوازیەکەیان ئەوەیە یەکەمیان بە نهێنیەوە دەکرێت، ودووەم بە ئاشکرا دەکرێت، عەزل کارێکی زۆر مەکروهە لە شەریعەتدا؛ ئەمیش بە پێی کۆی بەڵگەکان وفەتواى زانایان. *(عەزل: بریتیە لە دەرهێنانی ئەندامێنی نێرینە لە نێو ئەندامی مێینەى ئافرەت ئەگەر مەنیەکە نزیک بووە لەوەى بێتە دەرەوە؛ بۆئەوەى لە دەرەوەی ئەندامی مێینەى ئافرەتەکە دەربچێت)