ئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە قنوت کردن* لە کاتی هاتنی ڕووداوی ناخۆش بەسەر مسوڵماناندا ڕێگەپێدراوە، ئەمیش لە پاش بەرزبوونەوە لە ڕکوع بردن ئەنجامدەدرێت چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە ئەنجامیداوە کاتێک چەند تیرەیەک لە هۆزی بەنی سولەیم پەیمانەکەیان لەگەڵ مسوڵمانان هەڵوەشاندەوە پاش ئەوەى چل یان حەفتا قورئان خوێنیان کوشت کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەوانى ناردبوو بۆ لایان، بۆیە یەک مانگ قنوتی کرد لەسەریان لە پاش بەرزبوونەوە لە ڕکوع بردن، وڕێگەپێدراوە قنوت کردن لە حاڵەتی ئاسایی لە پێش ڕکوع بردن ئەنجامبدرێت ولەوەیە ئەمەیش مەبەستی ئەنەس بێت -ڕەزاى خواى لێبێت-. *(قنوت كردن: واتا نزا كردن لە ناو نوێژدا لەکاتێک نوێژخوێن بە پێوە وەستاوە)