لە وائیلی کوڕی حوجرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژم کرد دەستی ڕاستی لەسەر دەستی چەپی دانا لەسەر سینگی». صەحیحە - ئیبنو خوزەیمە گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

(دەستی ڕاستی لەسەر دەستی چەپی دانا لەسەر سینگی): ئەگەر باسی دەست بکرێت مەبەست هەتاوەکو مەچەکە، وئەمیش مەبەستە لەم فەرموودەیەدا. ولە گێڕانەوەى (أبو داود والنسائي) هاتووە: (ثم وضع يده اليُمنى على ظهر كفه اليُسرى والرُّسْغ والساعد) واتە: (پاشان -دەستی ڕاستی- خستە سەر: پشتی دەستی چەپی وسەر مەچەک وبازووی -چەپی-)، ومەچەک: ئەو ئێسکەیە دەست بە بازوو دەبەستێتەوە، واتا دەستی ڕاستی لەسەر هەر سێ بەشەکەی دەستی چەپی دادەنا -دەست ومەچەک وبازوو-. (لەسەر سینگی): واتا دەستی ڕاستی لەسەر دەستی چەپی دادەنا وهەردوویانی دەخستە سەر سینگی لە کاتی وەستانی لە نوێژدا.