ئافرەتێک ووتی بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- : پیاوان هەموو کاتەکانی تۆیان بردووە وبە درێژایی ڕۆژ لەگەڵ ئەواندایت، وهیچ کاتێکیان بۆ ئێمە جێنەهێشتووە بۆئەوەى پرسیار سەبارەت بە ئاینەکەمان بکەین وفێرمان بکەیت، ڕۆژێک بۆ ئافرەتان دیاری بکە بۆئەوەى فێری ئاینەکەمان بین، بۆیە پێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆژێکی دیاریکرد بۆیان بۆئەوەى تێیدا کۆببنەوە، بۆیە ئافرەتانیش لەو ڕۆژەدا کۆبوونەوە کە ئەو بۆیانی دیاریکرد، ئەویش هات بۆ لایان وئەوەى خودا فێری کردبوو؛ فێریانی کرد لەو زانستانەى پێویستانە لە ئاینەکەیان، وپاشان موژدەى پێیاندا کە هەر ئافرەتێک سێ منداڵی بمرێت ئەگەر کوڕ یان کچ بن وپێش ئەو ئەم ژیانە جێبهێڵن، وئەمیش ئارامگر بێت لەسەر ئەم ناڕەحەتیانە؛ ئەوا منداڵەکانى دەبنە داپۆشەر وپارێزەرێک بۆی لە ئاگری دۆزەخ کە لەوەیە بەهۆی تاوانەکانى شایستەى چوونە نێو دۆزەخ بێت، ئافرەتێک ووتی: ئەی ئەگەر دوو منداڵی بمرێت، ئایا هەمان پاداشتی ئەو ئافرەتەى هەیە کە سێ منداڵی دەمرێت؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بەهەمان شێوە ئەگەر دوو منداڵیشی بمرێت پاداشتى هەروەکو سێ منداڵەکەیە.