پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات هەرکەسێک لە شەودا هەستێت بۆ نوێژکردن وخێزانەکەى بەخەبەر بکاتەوە بۆئەوەى ئەویش نوێژ بکات، ئەگەر ڕەتی کردەوە هەستێت بەهۆی قورسی خەو وتەمەڵیەوە پێویستە کەمێک ئاو بپرژێنێت بەسەر دەموچاوی بۆئەوەى هەستێت؛ ئەوا شایستەیە بە ڕەحمەتی خواى گەورە -سبحانه وتعالى- و بەهەمان شێوە ئەگەر ئافرەتیش هەستا پێویستە مێردەکەى بەخەبەر بکاتەوە بۆ شەو نوێژکردن.