پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات لە سەردەمی نزیکبوونەوەى کۆتایی دونیادا پیاو هەیە بە لای گۆڕی کەسێکی تردا تێپەڕ دەبێت وخۆڵی سەر گۆڕەکە دەکات بە لاشەی خۆیدا ودەڵێت: خۆزگایە لە شوێنی خاوەنی ناو ئەم گۆڕە دەبووم (لە شوێنی ئەم مردووە دەبووم) ئەمیش بەهۆی ئەو بەڵا وفیتنە وتاقیکردنەوە وناڕەحەتیانەیە کە لە ژیانی دونیادا تووشی بووە، وبەهۆی ئەوەى ئەم مردووە ئیسراحەتی کرد وڕزگاری بوو لە ئازار وناڕەحەتیەکانى دونیا. وئەم فەرموودەیە مانای ئەوە ناگەیەنێت کە دروستە مرۆڤ خۆزگا بە مردن بخوازێت، بەڵکو هیوا خواستن بە مردن نەهی لێکراوە بە شێوەیەکی گشتی مەگەر ئەوەندە نەبێت هەروەکو لە فەرموودەدا هاتووە کە کەسەکە بڵێت: خودایە ئەگەر ژیانم خێرە بۆم ئەوا بمژێنە (با بژیم)، وئەگەر مردن خێرە بۆم مردنم ئەوا بممرێنە (با بمرم)، ئەمەى لە فەرموودەکەدا باسکراوە تەنها هەواڵدانێکە سەبارەت بە ئەو ڕووداوانەی کە لە کۆتایی دونیادا ڕوودەدەن.