لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت: ئێمە دەمانووت حەجی ماڵئاوایی چییە؟ لە کاتێکدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێوانماندا بوو، نەماندەزانى حەجی ماڵئاوایی چییە، حەجی ماڵئاوایی ئەو حەجە بوو کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ساڵی دەی کۆچی ئەنجامیدا، وماڵئاوایی لە خەڵکی کرد، وباسی مەسیحی دەججالی کرد، وزۆر وریایی وئاگاداری دا سەبارەت بە فیتنە وتاقیکردنەوەکانى، پاشان باسی ئەوەى کرد کە هەموو پێغەمبەران -علیهم الصلاة والسلام- قەومەکانیان لە دەججال ئاگادار کردووەتەوە، وایان لێیان دەکرد کە بترسن وباسی دەججال بە گەورە بزانن. ولە لاتان شاراوە نییە کە پەروەردگارتان کوێر نییە (چاوێکی کوێر) نییە، بەڵام دەججال کوێرە (چاوێکی کوێرە)، چاوی ڕاستی دەججال وەکو ترێیەکی دەرپۆقیوە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: باسی حەرامی هەموو شتێکی مسوڵمانان کرد لەسەر یەکتر وەکو حەرامی ئەو ڕۆژ وشوێن ومانگە، پاشان داواى کرد کە مسوڵمانان شاهێدی بۆ بدەن بەوەى پەیامەکەى خودای گەیاندووە، ومسوڵمانانیش ووتیان: بەڵێ، گەیاندووتە، پاشان فەرمووی: خودایە شاهێد بە، سێ جار. لە کۆتاییدا فەرمانى پێکردن لە پاش کۆچی دوایی ئەو وەکو کافرەکان دەست نەکەن بە یەکتر کوژی.