لە موسعەبی كوڕی سەعدەوە دەڵێت: سەعد -ڕەزای خوای لێبێت- پێی وابوو كە فەزڵ وپلە وپایەی هەیە بەسەر خەڵكی تردا، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەڕاستی ئێوە كە سەردەخرێن وڕزق دەدرێن هەر تەنها بەهۆی لاوازەکانتانەوەیە». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

Explanation

سەعدی كوڕی ئەبی وەقاس -ڕەزای خوای لێبێت- پێی وابوو فەزڵی هەیە بەسەر خەڵكی ترەوە لە لاوازەكان ئەمیش بەهۆی ئازایەتی وسیفەتی تری! بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئایا سەردەخرێن وڕزقتان پێدەدرێت مەگەر بەهۆی لاوازەكانتانەوە نەبێت بە نزا ونوێژ ودڵسۆزیان، وئەوان زۆرجار دڵسۆزترن لە نزادا وخشوعیان زیاترە لە پەرستندا بەهۆی ئەوەی دڵیان بەتاڵە لە پەیوەست بوون بە ڕازاوەیی ژیانی دونیا.

explain-icon

Benefits from the Hadith

  • هاندان بۆ سادەیی وخاكیبوون، وقەدەغە كردنی خۆبەگەورەزانین بەسەر خەڵكیدا.
  • ئیبن حەجەر دەڵێت: ئەگەر بەهێز بەهادار بێت بەهۆی ئازایەتیەكەی، ئەوا لاواز بەهادارە بەهۆی نزا ودڵسۆزبوونی.
  • هاندان بۆ چاكەكاری لەگەڵ هەژارەكان وپێدانی مافەكانیان، ئەمە لە هۆكارەكانی ڕەحمەت وسەرخستنی الله یە بۆ بەندە.