لە ئیبن عەباسەوەە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر هەریەکێکتان خۆراکی خوارد؛ ئەوا با دەستی خاوێن نەکاتەوە (نەیشوات) هەتاوەکو (پەنجەکانى) دەلێسێتەوە». صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

Explanation

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکردووە بە ئەو کەسەی کە خواردنێک دەخوات پێش ئەوەى دەستی بسڕێت یان بیشۆرێت؛ با بیلێسێتەوە، وهۆکاری ئەم کردەوەیەش لە فەرموودەی تردا باسکراوە چونکە ئەو نازانێت لە چی بەشێکی خواردنەکە بەرەکەتی تێدایە، وبۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکردووە بە لێسینەوەى پەنجەکان چونکە لەوەیە بەرەکەت لەو خواردنە بێت کە بە پەنجەکانەوە نووساوە.