لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «با هیچ یەکێک لە ئێوە؛ بە پێوە خواردنەوە نەخواتەوە». صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
explain-icon

Explanation

فەرموودەکە نەهی دەکات لەوەى مرۆڤ هەر جۆرە خواردنەوەیەک بە پێوە بخواتەوە، وئەم نەهی کردنە مەکروهە بۆ کاتێک ئەگەر مرۆڤ پێویست نەکات بە پێوە خواردنەوە بخواتەوە، بەڵام ئەگەر پێویست بکات ومرۆڤ نەتوانێت دابنیشێت وناڕەحەتی بۆ دروست ببێت؛ ئەوا مەکروهی تێدا نییە ئەگەر بە پێوە خواردنەوە بخواتەوە.