پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەوەی ئافرەت ماتەمینی ڕابگەیەنێت زیاتر لە سێ ڕۆژ لەسەر مردووی بە وازهێنان لە بۆن وكل وخشڵ وزێڕ وجلی جوان ئینجا مردووەكە باوكی یان برای یان كوڕی یان جگە لە ئەمانە بێت، مەگەر بەهۆی مردنی مێردەکەى نەبێت: چوار مانگ ودە ڕۆژ، لە کاتی ماتەمینی مێردەكەیدا نابێت جلی بۆیەکراو بۆ ڕازاندنەوە لەبەر بکات جگە لە جلی عەسب نەبێت، عەسب جۆرە جلێكی یەمەنیە كە نابێـتە هۆی سەرنجڕاكێشان وبۆیە دەكرێت پێش چنینی، ونابێت كل لە چاوی بدات بۆ خۆ ڕازاندنەوە، ونابێت بۆن لەخۆی بدات مەگەر پاش پاکبوونەوە نەبێت لە سووڕی مانگانە، دەتوانێت پاش پاكبوونەوە کەمێک لە قست وئەزفار لەخۆی بدات؛ كە ئەمانە جۆرێکن لە بخوڕ ومەبەستەكانی بۆنیان تێدا نیە، وڕێگەپێدراوە بۆ ئەو ئافرەتەی كە پاك دەبێتەوە لە سوڕی مانگانە بەكاریبهێنێت بۆ لابردنی بۆنی ناخۆش، لە شوێنی خوێنەكە دەدرێت لە دەوروبەری ئەندامێنی زاوزێ، بۆ بۆن خۆشكردن بەكارنایەت.