پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نیشانەی هاتن وتەواوبوونی مانگی ڕەمەزان ڕووندەكاتەوە، ودەفەرموێت: ئەگەر مانگی ڕەمەزانتان بینی؛ بەڕۆژوو بن، وئەگەر هەور یان شتێكی تر هاتە نێوان ئێوە وبینینی مانگ؛ ئەوا مانگی شەعبان بە سی ڕۆژ حسێب بكەن، وئەگەر مانگی شەوالتان بینی؛ ڕۆژوو بشكێنن، وئەگەر هەور یان شتێكی تر هاتە نێوان ئێوە وبینینی مانگ؛ ئەوا مانگی ڕەمەزان بە سی ڕۆژ حسێب بكەن.