غوڵامێکی -کوڕە منداڵێکی- جولەکە لەو جولەکانەى لە مەدینە دەژیان، خزمەتی پێغەمبەری دەکرد -صلى الله عليه وسلم-؛ و(غوڵامەکە) نەخۆش کەوت، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- سەردانی کرد وبانگەوازى کرد بۆئەوەى مسوڵمان بێت، ئەویش (غوڵامەکە) مسوڵمان بوو، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: الحمد لله (حەمد وسوپاس بۆ ئەوە خودایەی) ڕزگاری کرد لە دۆزەخ.