پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەستی مەسحکرد -هێنای- بەسەر ڕووی ئەبی زەیدی کوڕی ئەختەبی ئەنساڕی -ڕەزای خوای لێبێت-، ونزای بۆی کرد، ولە گێڕانەوەیەکدا ئەم نزایەی بۆی کرد: (اللهم جمِّله، وأدِم جماله) واتە: (خودایە، جوانی بکە، جوانیەکەى بەردەوام بێت)؛ بە ماناى ئەوەیە بە درێژی تەمەنی جوان بێت هەتاوەکو دەمرێت، عەزرە (یەکێک لە گێڕەرەوەکانى فەرموودەکە) دەڵێت: ئەبی زەید سەد وبیست ساڵ ژیا وقژی تەنها ژمارەیەکی کەم مووی سپی تێدا بوو. ولە گێڕانەوەیەکدا: ڕووی (ئەبی زەید) ساف بوو هیچ چرچی وتێکچوونێکی تێدا نەبوو، هەتاوەکو مرد؛ ڕووی بەم شێوەیە بوو، ئەمیش بەهۆی بەرەکەتی نزای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ودەستهێنانى بەسەر دەموچاویدا.