یەزیدی کوڕی ئەسوەد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی بەیانی کرد، بینی خەڵکی بەپەلە هەڵدەستن ودەچن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ودەستەکانی دەگرن ومەسحیان دەکەن بەسەر ڕوویاندا بۆ تەبەروک کردن*، ئەویش (یەزید) دەستی پێغەمبەری هێنا بەسەر ڕوویدا -صلى اللە علیە وسلم-، بینی ساردتر بوو لە بەفر، وبۆنی خۆشتر بوو لە میسک. *(تەبەروک: واتا داواکردنی بەرەکەت وپیرۆزی لە خوای گەورە دەکات بە دەستلێدان لەو شتانەى ڕێگەپێدراوە لە شەریعەتدا کە تەبەروکی پێوە بکرێت، واتا تەنها دەستی لێدەدرێت وداوا لەو شتە ناکرێت کە بەرەکەت بهێنێت بەڵکو تەنها دەستلێدانە وهێنانیەتی بەسەر لاشەدا بە نیەتی ئەوەى خودا بەرەکەت وپیرۆی بهێنیت بەهۆی ئەم شتەوە وەکو بۆ نمونە تەبەروک کردن بە شوێنەواری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-)