شەقیقی کوڕی سەلەمە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە ئیبن مەسعود -ڕەزاى خواى لێبێت- لە هەموو ڕۆژانێکی پێنج شەممە ئامۆژگاریانی دەکرد وبیریانی دەهێنایەوە، پیاوێک پێی ووت: ئێمە حەز دەکەین هەموو ڕۆژێک ئامۆژگاریمان بکەیت، ئەویش (ئیبن مەسعود) ووتی: ڕێگر لەمە ئەوەیە حەز ناکەم تووشی بێزار بوون وناڕەحەتیتان بکەم، من ماوەی جارێک ئامۆژگاریتان دەکەم ودەڕوانم بۆ ئەوەى بزانم تا چەندێک پێویستیان بە ئامۆژگارییە وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەمان شتی لەگەڵ ئێمە ئەنجامدەدا، لە ترسی ئەوەى نەوەک تووشی بێزار بوون ببین، چونکە لە کاتی بێزاری وناڕەحەتیدا ئامۆژگاری کردن هیچ سوودێکی نابێت.