لە نیشانەى سادە بوونی -متواضع بوونی- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ پیاوێک هات لەکاتێکدا ئەو وتاری دەدا، ووتی: پیاوێکی بیانی (نەناسراو) هاتووە پرسیار سەبارەت بە ئاینەکەى دەکات؛ وهیچ شتێک سەبارەت بە ئاینەکەی نازانێت؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لای و وازی لە وتاردان هێنا، وپاشان کورسیەکی بۆ هێنرا و پیاوەکەى فێر دەکرد، چونکە ئەم پیاوە بە ئەوپەڕی خۆشەویستیەوە هات بۆ فێربوونی زانست، دەیەوێت فێری ئاینەکەى ببێت بۆئەوەى کردەوەى پێبکات؛ هەر بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وتارەکەى بڕی وهات فێری بکات، وپاشان گەڕایەوە بۆ وتارەکەى وتەواوى کرد.