لە سەفەرێکی بە کۆمەڵدا؛ وئافرەتێک لە ئەنساڕەکان لەسەر پشتی وشترێک بوو، وشترەکە ماندوو بوو وئەمیش ئافرەتەکەى بێزاری کرد؛ بۆیە ووتی: نەفرەتت (لەعنەتت) لێبێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەی بیست وفەرمانیکرد هەرشتێک یان کەسێک لەسەر پشتیەتی لای ببەن وبەرەڵای بکەن؛ چونکە نەفرەتلێکراوە. عیمران -ڕەزای خواى لیبێت- دەڵێت: وشترەکەم بینی لە نێو خەڵکیدا ڕێی دەکرد وکەس نەیدەویست؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بەرەڵا بکرێت و وازی لێبهێنن.