پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە خراپترین کەس لای خواى گەورە ئەوەیە کە ناوێکی لە خۆی نابێت کە بە واتاى گەورەکردن وشکۆداری وشانازی کردن دێت لە ئەوپەڕیدا، وئەم ناوە تەنها بۆ خواى گەورەی بەرز وشکۆدار دەبێت، وەکو ناوى (ملک المولک ، پادشای پادشاکان)، کە ئەم ناوە نیشانەى ڕکابەرایەتیە بەرامبەر خواى گەورە، کە خاوەنی ئەم ناوە ئەگەر بە ناڕاستەوخۆش بێت بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو ڕکابەری خودایە، پەنا بە خودا، بۆیە ئەم کەسە بەهۆی ئەم ناوەوە ڕقاویترین کەسە لای خواى گەورە وچەپەڵترین وخراپترین بوونەوەرە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەى ڕوونکردنەوە کە پادشای ڕاستەقینە تەنها الله یە چونکە موڵکی هەموو شتێک بە پادشاکانى سەرزەویشەوە هەموویان موڵکی خواى گەورەن وئەو دروستی کردوون، وهەروەها ئەم فەرموودەیە ئامۆژگاریەکە بۆ ئەوانەى ناو ونازناوى هاوشێوەى ئەمە لە هەندێک کەس دەنێن؛ بە بێ ئەوەى لە هەقیقەتدا واتاى ئەو ناو ونازناوانە بزانن، وهەروەها بیرهێناوەیەکە بۆیان بۆ ئەوەى خۆیان بپارێزن لەو سەرەنجامە خراپانەى کە لەم فەرموودەیەدا باسکراوە سەبارەت بە ئەو کەسانە کە بانگەشەی ناولێنانی ئەم جۆرە ناو ونازناوانە دەکەن، خواى گەورە پەنامان بدات.